کچانی کابول

(٠ پێداچوونەوە)   1313   40
لە لایەن دەوەن جلیل سلیمان زیادکراوە لە Jul 25, 2020
لە بەشی - رۆمان
دیبۆرا ئێلیس 2012

رۆمانی كچانی كابول، بە گێڕانەوەیەكی ئەدەبی و سادە و رەوان، واقعیەتی ژیانی خەڵكی ئەفغانستانی بندەستی تالیبان وێنا دەكات.
لەو رۆمانەدا ژیانی تاڵ و ئەستەمی خەڵكی ئەو وڵاتە بەتایبەتی ئافرەتان و رووناكبیران وەك تابلۆیەكی زیندوو نەخشێنراوە. بەتایبەتی لە زمانی دوو ئەكتەری سەرەكیی رۆمانەكەوە واتە "پەروانە" و "شوزیە" كە دوو دەستەخوشكن و بۆ پەیداكردنی نان و بژیوی خێزانەكەیان ناچارن سەر خۆیان بتاشن و خۆیان بكەنە كوڕ، بۆ ئەوەی بتوانن بچنە نێو شار و شت بفرۆشن و بەشی خواردنی رۆژانەیان پەیدا بكەن. لووتكەی كارەساتەكە ئەو كاتەیە كە دەچن گۆڕەكان هەڵدەدەنەوە و ئێسەكی مردووەكان دەردێننەوە و دەیفرۆشن... كە یەكێكیان دەڵێ: "یانی كار گەیشتە ئەوەی ناچار بین ئێسك و پرووسكی مردووەكانمان بفرۆشین؟"
لەگەڵ دێڕ بە دێڕی رۆمانەكەدا هەست دەكەیت خۆت چوویتە ئەوێ و دیمەنە زیندووەكان بەچاوی خۆت دەبینی. ئەوكاتەیە لێت روون دەبێتەوە، ئەو هێز و گرووپ و لایەنانەی بەڵێنمان پێ دەدەن بمان بەنە بەهەشت، لە پێشدا ژیانی سەر ئەم گۆی زەوییەمان لێ دەكەنە دۆزەخ....

هیچ توانجێک نەنووسراوە

٠
٠ لە ٥ ئەستێرە (٠ پێداچوونەوە )

توانج زیادبکە

دەنگدانت *

کتێبە لێکچووەکان