نزاکانی دایکم

(٠ پێداچوونەوە)   1203   24
لە لایەن حسین حاجی مظفر زیادکراوە لە Jul 25, 2020
لە بەشی - رۆمان
گەشبیر ئەحمەد 2016

ڕۆمانی نزاکانی دایکم سەرگوزەشتەو یاداشتی سەفەرێکی پرناسۆری مێرمندالێکی 15 سالیە کەلە نشتیمانی دایک و لەلای دایکی نیشتیمانەوە سەرهەڵدەگرێ و بەرەو هەندەران کۆچدەکا،
نزاکانی دایکم یەکێکە لەو پەرتوکە پر بەهاو
سود بەخشانەی کەپێویستە هەموو گەنجانی 
ئەم وولاتە بیخوێنێتەوە،
لەوێوە لەگەڵ گەشبیر ئەحمەد دەست بە سەفەرێکی روحی بکەن ئاشنابن بەو هەمو نەهامەتیانەی کە مێرمندالێکی 15 سالان بەناویاندا گوزەری کردوە،
گوێ بگرێ لە ترپەی دڵی ئەو دایکەی کە تروسکای ئومێدی بەرمالەکەیبوو لەوێوە بەهەناسەی ساردەوە دەستە نەحەساوەکانی بەرزکاتەوەو لەناخی دڵەوە هاور هەلسێنێت و بلالێتەوەو نزابکا سا بەلکو خوا جگەرگۆشەکەی لەدەستی جەندرمەکان و ساردی و گەرمی و برسەتی و تێنوێتی و دەریای ئیجە و
کەم خەوی و ماندوبون و سەختی ڕێگا بپارێزی.
من دڵنیام کەخوای گەورە نزاکانی گیراکردوە
ئەونەهامەتیانەی گەشبیر باسی دەکا دەکرا زۆر زیاتربن.
لێرەوە لەنزاکانی دایکم باهەستبکەین بەناخۆشی و نەهامەتیەکانی جێهێشنی دایک و باوک و نیشتیمان.
لەم دەلاقەیەوە باسەیری بێرێزی پێکردن و و بەکەم سەیرکردن و فەرهودکرنی گیرفان و برسیکردن و زیندانی کردنی گەنج و لاوەکانمان بکەین لەلایەن تورک و یۆنانیەکان.
ئەمە پێناسەیەکی کورتی ئەم ڕۆمانەیە
هیوادارم هەموتان بیخوێننەوە
نزاکانی دایکم رۆمانێکی راستەقینەیە نوسەر تیایدا تیشک دەخاتە سەر یەکەم هەنگاوی کۆچکردنەکەی لەکوردستانەوە تا ئەوروپا.
نزکانی دایکم لەنوسینی ( گەشبیر ئەحمەد )ە کە خۆشی کاراکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەیە.

هیچ توانجێک نەنووسراوە

٠
٠ لە ٥ ئەستێرە (٠ پێداچوونەوە )

توانج زیادبکە

دەنگدانت *

کتێبە لێکچووەکان