یەکێک لە کتێبە سەرنجڕاکێشەکانی ئەلبێرت کامۆ بەلای منەوە کتێبی مرۆڤی یاخیە. ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی کتێبێکە زیاتر لە 50 ساڵ بەسەر تەمەنیدا تێدەپەڕێت، بەڵام کتێبێکە بۆ هەموو سەردەمەکان. مرۆڤ لە هەموو سەردەمەکان و لە هەموو جێیەکی دونیادا پێویستی بەم کتێبە و ئه و بیرۆکانە دەبێت، کە لە پشت رستەکانيەوە خۆیان حەشارداوە. ئەم کتێبە لەلایەن ئازاد بەرزنجییەوە کراوەتە کوردی و ناوەندی رۆشنبیریی و هونەری ئەندێشە بە چاپ گەیاندووە. لەم نووسینەدا هەوڵی ناساندێکی کورتی چەمکی مرۆڤی یاخی دەدەین و بزانین مرۆڤی یاخی کێیە؟
کامۆ لە بەشی یەکەمی ئەم کتێبەدا بەمشێوەیە باس لە مرۆڤی یاخی دەکات و دەنوسێت
دواتر کامۆ لەبارەی روودانی کاتی یاخیبوونەوە دەنوسێت: یاخیبوون کاتێک روودەدات، کە مرۆڤی یاخی هەست بکات لە شوێنێک بە جۆرێک لە جۆرەکان لەسەر هەقە.