زۆربای یۆنانی

(٠ پێداچوونەوە)   2184   74
لە لایەن Sarmad Gardi زیادکراوە لە Jul 25, 2020
لە بەشی - رۆمان
نیکۆس کازانتزاکیس 2011

رۆمانی زۆربای یۆنانی لە شاکارە هەرە دیارەکانی نیکۆس کازانتزاکیسە، کە بە زۆربەی زمانانی دنیا وەرگێڕدراوە. ناوی زۆربا، کە شاکەسی رۆمانەکەیە، وەک کەسایەتییەکی نائاسایی ژیانی باو، بووەتە سیمبۆڵی هەرە دیاری ناو کەسانی کۆمەڵ و نیشانەیەک بۆ گیانی شکۆمەندی نووسەر و وڵاتی یۆنان، ئەوەیش لە ڕوانگەی ئەو پەیوەندییە هەرە تایبەتییەی زۆرباوە، کە ڵەگەڵ دەوروبەر و بیر و ئاکار و ئایین و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا هەیەتی. ئەو سیمبوڵێکە بۆ پەیڕەوی لێکردن و وەرگرتنی بیرە زیندووەکان. سیمبوڵێکی خۆڕسکی دوور لە ئارایشتی تیۆر و بیروبۆچوونی وشکی ناو کتێب، کە هەندێکجار رەفتارەکانی لە سنووری ئاوەز دەترازێن و لۆژیکە باوەکان دەبەزێنن. ئێمەیش وەک مرۆڤ ئاسایی لەسەر دوابڕیاری لەیەک جیاواز سەقامگیر دەبین، کە: زۆربا، یان رۆحێکی هەرەمەزنە، یان کەسێکی شێتە بەڵام هەرگیز شێت نییە

هیچ توانجێک نەنووسراوە

٠
٠ لە ٥ ئەستێرە (٠ پێداچوونەوە )

توانج زیادبکە

دەنگدانت *

کتێبە لێکچووەکان