ئابوری یه‌كێكه له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و وڵات. تێگهێشتنیش له ئابوری و ئابوریناسی رێگهخۆشدهكات له‌به‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا تاوه‌كو بتوانن تێگه‌یشتنی باشتریان هه‌بێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی له چوارده‌وریان گوزه‌ر ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و رۆژانه‌ی هه‌یه به ژیان و داهاتوویانه‌وه.
كتێبخانه‌ی كوردی له‌م بواره‌دا تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌ژاره و زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی پێشتریش كراون له یه‌ك دیدی دیاریكراوه‌وه ده‌ڕواننه ئابوریناسی كه ئه‌ویش دیدێكی سۆشیالیستیه.
له ئه‌زمونه‌كانی سه‌د ساڵی رابردووی ئابوری سۆشیالیستیدا ده‌ركه‌ووتوه كه ئه‌و سیسته‌مه ناتوانێت ئابوریه‌كی سه‌قامگیر و پته‌و بێت و له‌وه‌ش زیاتر ده‌ركه‌وتوه كه ناتوانێت ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه بهێنێته دی كه به‌ڵێنی هێنانه‌دی دابوو. ئه‌مه‌ش راستیه‌كه سه‌د ساڵی رابردووی ئه‌زمونه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات سه‌لماندیان. وڵاتێكی وه‌ك چین تاوه‌كو له ڕووی ئابوریه‌وه نه‌كرایه‌وه، نه‌یتوانی ببێته هێزێكی ئابوری گه‌وره‌ی جیهانی. ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له نێوان كۆریای باكور و كۆریای باشوردا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن كۆریای باشور به ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له وڵاتێكی هه‌ژاره‌وه گه‌یشته ئاستی یه‌كێك له ئابوریه دیاره‌كانی دنیا و ئاستی گوزه‌رانی كۆریاییه باشوریه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێشچوو. له كاتێكدا كۆریای باكور له ئێستادا یه‌كێكه له هه‌ژار