ئۆشۆ

ڕاجنیش (ناوی تەواو: چادنرا مۆھان جاین) ھەروەھا ناسراوە بە ئەچاریا ڕاجنیش دواتریش ناسرا بە ئۆشۆ (لەدایکبووی ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣١ – مردووی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠) ڕابەرێکی ڕۆحانی ھیندی بوو. ئۆشۆ یەکێکبوو لەکەسایەتییە کاریگەرەکان کە یۆگای بردە وڵاتانی ڕۆژاوا.