ناوی من سوورەیە

(٠ پێداچوونەوە)   1910   188
لە لایەن دەوەن جلیل سلیمان زیادکراوە لە Jul 25, 2020
لە بەشی - رۆمان
ئۆرهان پاموک

ڕۆمانی من ناوم سوورە 
کە ئۆرهان پاموک بە ڕەنگینترین و گەشبینترین ڕۆمانم ناوی ئەبات، ڕوداوەکانی لە ٩ ڕۆژی بەفراوی و تۆفی زستانی ساڵی ١٩٥١ دا ڕوو ئەیەن. شەکورەی شۆخ بە دوو کوڕی بچوکی بەردەوام پێکدا هەڵپرژاوەوە ئەکەوێتە گەڕان بۆ دۆزینەوەی هاوسەرێکی نوێ و خۆشەویستێــك لە جێگەی مێردی پێشــوی، چوونكــە چـوار ســاڵ بەسەر نەگەڕانەوەی مێردەکەیــدا لە شەڕ تێپەڕێوە،
بۆ ئەم مەبەستە. لە شوێنی خۆ شاردنەوەیەوە، سەیری ئەو وەستا نیگــار کێشــانەی کۆشكـی سوڵتـان ئەکــات کە باوکی یەك بە یەك بۆ ماڵی خۆی بانگیان ئەکات، وەستایانی نیگـار کێش ئەوانەی ڕوو لە ماڵی ئەمان ئەکەن، لەژێر کاریگەر شێوازی فەرەنگ دا نیگاری ترسناك بۆ کتێب ئەکێشن، کە سوڵتانی عوسمانی بە نهێنی و بە چاودێری باوکی شەکوورە بە ئامادە کردنی ئەدات، دوای کوژرانی یەکێك لە نیگــار کێشەکان قەرەی کوڕە پور و ئەڤینداری شەکوورە پەیدا ئەبێت، لە ئیستەنبوڵیش دەستەیەك لە دەوری مەلایەك کۆبونەتەوە، لە کاتێکدا گرانی و ترس و پەلاماری ئەم دەستەیە بۆسەر تەکیەکان باڵی بەسەر شاردا کێشاوە، وەستایانی نیگــار کیش و خوش نووسان شەوانە لە قاوەخانەیەك کۆ ئەبنەوە و بەدەم گوێ گرتن لە بەسەرهاتەکانی چیرۆك بێژێکی زمان درێژەوە کات بەسەر ئەبەن و ڕائەبوێرن، 
ئەم کتێبە باس لە مردووان، زمان گرتنی شتومەك، مەرگ، هونەر، ئەڤین، ژیانی هاوسەری و بەختەوەری ئەکات، و هەر یەکەشیان بە دەنگی خۆی دەدوێت، هەمان کات شینێکی غەمگینیشە بۆ جوانیە لەبیر کراوەکانی 
هونەری نیگـار کێشانی کۆ

هیچ توانجێک نەنووسراوە

٠
٠ لە ٥ ئەستێرە (٠ پێداچوونەوە )

توانج زیادبکە

دەنگدانت *

کتێبە لێکچووەکان